AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣٠ ١٩:٠٩

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق:

درۆنەکانی ئێمە بنکەی ئەمریکای عین الاسدی کردە ئامانج/ 9 کوژراو و بریندار هەیە

درۆنەکانی ئێمە بنکەی ئەمریکای عین الاسدی کردە ئامانج/ 9 کوژراو و بریندار هەیە

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گرتە ئەستۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباریان کردووەتە ئامانج.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق: بە 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان عەین ئەسەدمان کردە ئامانج.
ئەمە دووەم جارە کە بنکەی عەین ئەسەد و بنکەکانی دیکەی سەر بە سوپای ئەمریکا لە عێراق بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک لەلایەن بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقەوە لەم رۆژانەدا دەکرێنە ئامانج.

لە ئەنجامی سێ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕاکێتی، بەڵێندەرێکی بیانی و ٢ سەربازی ئەمریکی کوژران و ٦ سەربازی دیکەی ئەمریکی برینداربوون.

لەناوبردنی یەکێک لە تاوەرەکانی چاودێری و هەروەها گەیاندنی زیانی ماددی بە یەکێک لە باندەکان وئاگر لە یەکێک لە بیناکانی ئەم سەربازگەیە ڕاگەیێندراوە.

News ID 47771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha