AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣٠ ١٥:٤٢

گفتوگۆی مێهر لەگەڵ کچێکی ئەسیری ئیسرائیل؛

پێمان وابوو دەرکەی زیندان دەکرێتەوە و ڕزگارمان دەبێت

پێمان وابوو دەرکەی زیندان دەکرێتەوە و ڕزگارمان دەبێت

کاتێک کە لە زیندان بووین، لەگەڵ ژنەکانی دیکە ئەو وێنەیەمان لە بیردا دەگونجاند کە دەرکەی زیندان دەکرێتەوە و چەکدارەکان ئازادمان دەکەن. پێم وابێت هاتنە دی ئەو ئارەزووە زۆر نزیکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی فەرهەنگ و ئەدەب- هبە اللبدی کچێکی گەنجی فەلەستینییە کە 20 ی جوولای 2019 لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە ئەسیر کرا و سێ مانگ دوای ئەوە لە شەشی نۆڤەمبەری ئەو ساڵە ئازاد کرا. ئەو دەڵێت 43 ڕۆژی دوایی زیندانەکەی، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن کە لە کۆتاییدا بووە هۆی ئازاد بوونی. ئەو ئێستا لە لوبنان خەریکە دەخوێنیت و 36 ساڵیەتی.کاتێک کە دیل بوو 32 ساڵی بوو.

هەواڵنێری مێهر لە پێشانگایەکی کتێب لە لوبنان لەگەڵ ئاشنا دەبێتەوە و گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەنجام دەدات کە لە درێژەدا شرۆڤەکەی دێت:

خانمی لبدی ئێوە ئەسیدی زایۆنییەکان بوون بەڵام بۆچی ئێوەیان نەکوشت بە پێ ئەوەی کە زیندوو مانی ئێوە خەساری زیاترە بۆ ئەوان تا مردنتان!

نا، ناتوانن ئەوا کارە بکەن

بۆ؟ ئەوان کە دەتوانن هەر کارێک بکەن و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانیش لە پشتیانن…

ئەگەر ئاوا بێت ئەبێ 11 ملیۆن کەس بکوژنکە ناتوانن. بۆیە فەلەستینییەکان زیندانی دەکەن و زۆربەی ئێمەش خوومان بە ئەوە گرتووە کە زیندانی ببین و ئازاد ببین.

ئەوان ناتوانن هەموو ئێمە بکوژن بەڵام هەوڵ دەدەن بمانکەنە دیلی خۆیان.

لە زیندان ئەشكەنجە کران؟ بە چ شێوەیەک؟

بەڵێ، ئەشکەنجە زۆر بوو. زللەیان لێم دەدا و قژمیان دەکێشا.

خانمی لبدی ئێوە بە ڕەچەڵەک فەلەستینین؟

هەم پاسپۆرتی فەلەستینیم هەیە و هەم ئوردن. بۆیە هەر ئاموشۆی فەلەستینم دەکرد کە یەک جاری منیان دەستگیر کرد. لە ماڵەوە بووین کە ڕژان بە سەرماندا و و من کە گەنج بووم دەستگیرمیان کرد.

لە کامە زیندان بوون؟

لە چەندین زیندانی جیاواز بووم. زیندانی ئورشەلیم، حەیفا و دواتر زیندانی ژنان لە دمون و ڕملە و زینداێکی دیکە کە بارودۆخیان زۆر خراپ بوو.

ئەوەی کە لێپرسینەوەی لێتان دەکرد ژن بوو یان پیاو؟

هەم ژن بوو هەم پیاو. ئەوەش بڵێم کە ئیسرائیلییەکان زۆر دەترسن بە شێوەیەک کە کامێرا بە شێوەی کاتژمێرە بە سەرتدا دەڕوانێت و کاتێک خۆراکیان بۆمان دەهێنا سەربازێک دەهات دەستمانیه دەگرت تا کەسێکی دیکە دەفرە خۆراکەکە دادەنێت.

کاتێک کە لە ئوردن دەرسمان دەخوێند. مامۆستاکانمان سەبارەت بە ئیران دەیانوت ئەوان کەسانێکی کافر و بێ ئیمان و دینن.

پێم وایە کە ترس یەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو قەومەیە؟

بەڵێ وایە، خودا لە قورئاندا ئاماژەی پێ داوە.

من پێش لە زیندانی بوون و ئازادبوونم هیچ لە قورئان و ئیسلام و ئێران نەدەزانی. دوای ئازاد بوونم بوو کە لەگەل حەزرەتی زەینەب ئاشةا بووم و ئەو کەسە تەواوی ژیانمی سەر و ژێر کرد.

ئێوە بێ دین بوون؟

بەڵێ. لە قوتابخانەکانی ئوردن هیچ ڕاستییەکیان سەڤبارەت بە دین بە ئێمە نەدەوت. ئەوان دەیانوت کەوسەر ناوی ڕووبارێکە لە بەهەشتدا نەیادەوت ئەو سوورە بۆ حەزرەتی فاتیمە نازڵ بووە.

وادیارە ئەو زیندانی کردنە بۆ ئێوە پێویست بووە و ڕێگایەکی نوێی ناوەتە سەر ڕێگاتان؟

وایە. هەر لە سەرەتاوە وتم کە من باڵاپۆشم نەبوو و بێ دین بووم و هەر ئەوەش ئیسرائیلییەکانی خۆشحاڵ دەکرد و هەر بۆیە دوای زیندانی بوونم و ئاشنایی لەگەڵ حەزرەتی زەینەب بووم بە شیعە و باڵاپۆشم هەڵبژارد.

گەنجێک کە پشتی کردبوو لە نەریتەکان و بەرهەمی دەستی ڕۆژاواییە جوولەکەکان بوو!

بەڵێ.وایە. کاتێک وەکوو ئەوان بوون شکست دانم بۆیان ئاسان بوو. بەڵام کاتێک کە پاڵاپۆشم هەڵبژارد چی دیکە خاڵێکیان لە بەرانبەرمدا نەبوو.

جگە لە ئەوە لە زانکۆکانی ئوردن دەیانویت ئێرانییەکان کافرن . زۆربەی خەڵکی فەلەستین ، ئوردن و وڵاتانی ئیسلامی ئێران و ئیسلام ناناسن.

دەسەڵاتدارانی عەرەب، پرسی فەلەستین وەکوو پرسێکی ڕەگەزی چاو لێدەکەن نە وەکوو پرسێکی ئیسلامی بۆیە تا ئێستا نەیانتوانیوە بۆ ئازادی فەلەستین کارێک بکەن. ئەگەر کەسێک ببێتە کە قودس ئازاد بکات ئەوە ئێرانییەکان و گەی عەرەبە نەک دەسەڵاتداران.

بەڵێ وایە. ئەوان وەکوو یەزید وان.

ئێستا گرینگترین شتێک کە بیری لێدەکەمەوە ژنانی زیندانی لە ئیسرائیلن. ئەوان دەیانەوت هیوادارین چەکدارانی بەرخۆدان بێن و ئازادمان بکەن.

ئەوەش بڵێم کە من پێش چوونم بۆ زیندان لایەنگری سەید حەسەن نەسروڵا بووم بەڵام هەرگیز تێکۆشەر نەبوو.

بەڵام ئێستا…؟

بەدڵنیاییەوە تێکۆشەرم. ئەوە کە لە سەر سەری منەوە دەیبینن چەکی منە.

یەکێک لە خزمەتەکانی ئیمام خومەینی دەرهێنانی پرسی فەلەستین لە ژێر ناوی ڕەگەزی عەرەب و پێوەندی دانی بە ئۆمەتی ئیسلام بوو و دەسەڵاتدارانی عەرەبیش لە یاریی زایۆنییەکان یاری دەکەن.

بەڵێ وایە.

خاڵێکی گرینگ هەیە بیڵێم ئەوەش ئەوەیە کە هەمیشە سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە کەسایەتی سەید عەلی خامنەیی بسی دەکرد و بە خوێندنی کتێبی شێ کردنەوەی سوورەی مومتەحینە بوو کە لەگەڵ ڕای ئەو ئاشنا بوومەوە.

دوای ناسینی ئایەتوڵڵا خامنەیی بوو کە حاج قاسم سولەیمانیشم ناسی.

خانمی لبدی لە کۆتاییدا سەبارەت بە گەردەلوولی ئەقسا و ئەم ڕۆژانە کە تێیداین باس بکە.

گرینگترین بابەتێک کە بیری لێ دەکەمەوە ئەو ژنانەن کە ئێستا لە زیندانی ئیسرائیلن.ئەوان دەیانەوت هیوادارین چەکدارانی بەرخۆدان بێن و ئازادمان بکەن.کاتێک کە لە زیندان بووین، لەگەڵ ژنەکانی دیکە ئەو وێنەیەمان لە بیرماندا دەگونجاند کە دەرکەی زیندان دەکرێتەوە و چەکدارەکان ئازادمان دەکەن. پێم وابێت هاتنە دی ئەو ئارەزووە زۆر نزیکە.

News ID 47764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha