AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣٠ ٠٨:١٤

نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند:

زیاتر لە 1.6 میلیۆن کەس لە غەززە پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە

زیاتر لە 1.6 میلیۆن کەس لە غەززە پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە

ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان دا کە غەززە لە دۆخێکی ناجێگیردایە و پێویستی بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند: ئەو هاوکارییە مرۆییانەی بۆ کەرتی غەززە نێردراوە، سەرەتایەکی کەم و ناتەواوە لە بەرامبەر ڕێژ ی زۆری پێداویستییە خێراکانی قوربانیانی غەززە.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی بەپەلە هەیە و بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و نەبوونی خزمەتگوزاریی پزیشکی چرکە بە چرکە ژمارەی قوربانیانی شەڕ لە زیادبووندایە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی چالاکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە، ناوەندە تەندروستییەکان لە غەززە باس لە کەمی سووتەمەنی دەکەن.

لەم بەیاننامە هاوبەشەدا ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەست و بێ هیچ سنووردارکردنێکیان کرد کە یارمەتییەکان بگاتە هەموو غەززە.

News ID 47760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha