AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٦ ١٣:٥٩

هاوپەیوەند بە کۆمەڵکوژی ئەلمعمدانی؛

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: پاگەندە فریودەرانەکانی ئیسرائیل درۆیە

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: پاگەندە فریودەرانەکانی ئیسرائیل درۆیە

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاگەندە فریودەرانەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە بابەتی لایەنی هێرشبەر بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلمعمدانیی بێ بنەما وەسف کرد و ڕەتی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕەت کردنەوەی پاگەندەکانی دوژمنی ئیسرائیلی سەبارەت بە کردنە ئامانجی نەخۆشخانەی معمدانی لە غەززە، ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە بە ئەو پاگەندەیە دەیەوێت لە ژیر باری بەرپرسیارێتی ئەو جەنایەتە دەربچێت.

جەهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە گێڕانەوە پێچەوانە و دژبەیەکەکانی دوژمن لە ئەو جەنایەتە و پاگەندەی مێدیا زایۆنییەکان درۆ بوونی ئەو پاگەندەگەلە دەسەلمێنێت.

News ID 47720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha