AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٨ ١٠:٠٧

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح:

هۆکاری پاڵپشتی نەکردنی کورد و سوننە لە فەلەستین، پێوندییان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلە

هۆکاری پاڵپشتی نەکردنی کورد و سوننە لە فەلەستین، پێوندییان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلە

ئەندامی هاوپەیمانی فەتح هۆکاری پاڵپشتی نەکردنی کورد و سوننە لە فەلەستینی، بوونی پێوەندی نزیکیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی حسێن بە وتنی ئەوەی کە پرسی فەلەستین و وەستانیان لە پاڵ بزووتنەوەی بەرخۆدان لە شەڕی گەردەلوولی ئەقسا لە دژی ئیسرائیل دوو بواری ئایدۆلۆژیا و سیاسی هەیە، وتی: پێوەندی بەربڵاوی سوننە و کوردەکان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی نهێنی یان ئاشكرا هەیە کە ئەو بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی پاڵپشتی نەکردنی فەلەستینییەکانە.

عەلی حسێن بە ئاماژە بە قەدەغە کردنی هەر جۆرە پێوەندییەکی ئاشکرا یان نهێنی لەگەڵ ئیسرائیل ڕایگەیاند پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەلەستین دەکەن و لە پاڵ گەلی فەلەستین بۆ ئازادی بەیتولموقەدەس وەستاون بەڵام کورد و ئەهلی سوننە ویستی زیاترین بۆ لای ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە چونکوو تا ئێستا بێدەنگیان ڕاگرتووە بەرانبەر جەنایەتەکانی فەلەستین.

News ID 47623

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha