بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی تاران لە گۆڕەپانی فەلەستین لە تاران کۆبوونەوە و بە ڕاگەیاندنی پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی هێزی خۆڕاگری فەلەستین دژ بە ڕژێمی زایۆنی خۆشحاڵی خۆیان نیشان دا.
هێزەکانی قەسامی بەرخۆدانی فەلەستین ئەمرۆ سەدان مووشەکیان بەرەو زایۆنییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین تەقاند ئامارەکان لە رێژەی کوژراو و برینداران دژ بەیەکن، بە تایبەت کە ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەکاندان.
Your Comment