AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٩ ١٢:٠٧

ڕەئیسی لە کۆنگرەی یەکگرتوویی ئیسلامی هێنایە ئاراوە؛

ئازادی قودس گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە

ئازادی قودس گرینگترین پرسی جیهانی ئیسلامە

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئازادی قودس گرینگترین تەوەر بۆ ئۆمەتی ئیسلامی لە جیهانەی ئیسلامە، وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل گەڕانەوە بەرەو دوا بۆ هەر حکومەتێکی ئیسلامییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی لە سی و حەوتەمین کۆنگرە ی یەکگرتوویی ئیسلامی وتی: بابەتی یەکگرتوویی ئیسلامی بەردەوام زۆر گرینگ بووە و لە مێژووی ئیسلامدا زۆر سەرەنجی دراوە. گرینگایەتی یەکگرتوویی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر لەسەر جەخت دەکرێت. سەرەنجادن بە یەکگرتوویی کارێکی تاکەیی و کاتی نییە، بەڵکوو زنجیرەیەکی فیکرییە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سەرەنجدان بە ئازادی قودس گرنگترین تەوەر بۆ ئۆمەتی ئیسلامی لە جیهانی ئیسلامە، وتی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل گەڕانەوە بەرەودوا بۆ هەر حکومەتێکە لە جیهانی ئیسلامدا.

ڕەئیسی جەختی کرد: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خواستی بیانییەکانە. ئەوە بەرخۆدانە کە دوژمن ناچار بە کشانەوە دەکات نەک سازان و خۆبەدەستەوە دان.

سەرۆککۆماری ئێران لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا یەکگرتوویی ستراتیژی ەسف کرد کە دەتوانێت ئۆموتی ئیسلامی تۆکمە بکاتەوە تا لە بەرانبەر دوژمنان بوەستێتەوە.

News Code 47515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha