AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٧ ٢٣:٢١

حوجەتولئیسلام ڕازیانی:

پێشوازی خەڵکی کوردستان لە جەژنی گەورەی ئۆممەتی ئەحمەد/ سنە نیشانەی یەکڕیزی ئێرانە

پێشوازی خەڵکی کوردستان لە جەژنی گەورەی ئۆممەتی ئەحمەد/ سنە نیشانەی یەکڕیزی ئێرانە

بەڕێوەبەری گشتی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان وتی: جەژنی میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد ڕۆژێکی لە بیر نەکراوی بۆ خەڵکی کوردستان بەدیهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی بەرێوەبەری گشتی

رێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی کوردستان بە هەواڵنێری مێهر وتی:ئەمرۆ بە هیممەتی خەڵکی کوردستان و بە یارمەتی گرووپە جەهادییەکان رووداوێکی باش لە کوردستان روویدا.

راشیگەیاند: سپاس بۆ خوا خەڵکی کوردستان پێشوازی باشیان لە جەژنی میوانی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) کرد و وەکوو هەمیشە شیعە و سوننە لە کوردستان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی پێشوازییان لە مەولوودی حەزرەتی موحەممەد کرد.

حوجەتولئیسلام بروومەند ڕازیانی جەختی کرد کە هەوڵ دەدەین ساڵانی داهاتووش کەموکۆڕییەکان چارەسەر بکەین و جەژنەکە بەرفراوانتر و بە بەشداریی میوانانی ناوچەکانی تر بەڕێوەببەین.

ڕێوڕەسمی ئاهەنگی مێوانی گەورەی ئۆممەتی ئەحمەد (د.خ) بە بۆنەی هەفتەی یەکگرتوویی لە پیاسە ڕێگای فێردۆسی شاری سنە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو.

News ID 47494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha