AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٩ ٠٩:٠٣

لە دیدارێکدا لە ئەمریکا :

سێ پەیامی جۆزێف بورل بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران

سێ پەیامی جۆزێف بورل بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بابەتەکانی دیدار لەگەڵ حسێن ئمیرعەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بورل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، وێڕای ئاماژە بە دیدار لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نووسی: من سێ پەیامی سەرەکیم بۆ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەبوو.

بورل نووسی: یەکەم دەستگیری هاووڵاتیانی ئەورووپیم ئیدانە کرد و داوای ئازادی ئەوانم کرد. دووهەم ئەبێ ڕێکارێکی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران بدۆزرێتەوە. سێهەم هاوکاری سەربازی ئێران لەگەڵ ڕووسیا ڕابگیردرێت.

یەکێتی ئەورووپاش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پەیامەکانی بورل بە ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی هێناوە و هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر پرسەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و لە ئەو بارەوە نیگەرانی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ئەبێ ئێران ئازادییە بنەماییەکان مسۆگەر بکات.

News ID 47382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha