بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیپان شیروانی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئێستا بە چاوەدێری دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا خەریکی کۆ کردنەوەی واژۆین بۆ گرتنە بەری ڕێکاری خێرا کە گوشار بخاتە سەر حکومەتی فیدراڵ بۆ پێدانی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم.
سیپان شیروانی کەنوێنەری پارتییە ڕایگەیاند کە هەموو فراکسیۆنە کوردەکان و ژمارەیەک لە نوێنەرە عەرەبەکانیش واژۆیان کردووە و تا ئێستا 96 واژۆمان کۆ کردووەتەوە.
Your Comment