بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسما ڕیمۆ هاوسەرۆکی کومیتەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی شاری منبەج لە لێدوانێکدا لە ئاوارە بوونی زیاتر لە 500 بنەماڵەی منبەجی بە هۆی هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە لە سەرەتای مانگی سێپتەمبەرەوە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچە بە ئامانجی بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان زیادی کردووە کە هەر ئەوە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی بنەماڵەی گوندەکانی منبەج.
هەروەها هێزەکانی هەسەدە لە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە 50 چەکداری سەر بە تورکیا هەواڵیان دا.
Your Comment