AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٩ ٠٧:٢٠

لە گفتوگۆ لەگەڵ سودانی:

سەرۆک کۆماری ئێران: جووڵەی گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکان قبووڵ ناکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران: جووڵەی گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکان قبووڵ ناکرێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق جەختی کرد ئەربەعین نیشانەیەکە لە بەکگرتوویی و بەرخۆدانی ئۆممەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کرد.

لەم پەیوەندییەدا رەئیسی سپاسی گەل و دەوڵەتی عێراقی کرد بۆ بەڕێوەبردنی بەشکۆی ڕێوڕەسمی ئەربەعین.

وتیشی:ئەربەعین نمانەی یەکگرتوویی ئۆممەت بۆ هێنانەدی شارستانییەتی گەورەی ئیسلامە و ئەم بە رۆڵ گێڕانی ڕێبەری باڵای وڵات و‌مەرجەعییەتی عێراق وەکوو بەستێنێکە بۆ رێکخستنی شارستانییەتی گەورەی ئیسلامی.

جەختیشیان کردە سەر پەرەدان بە هاوکارییەکان بۆ هێنانی دی ئاشتی و هێمەنی بەردەوام و وتیان جووڵەی گرووپە تیرۆریستی و جیایی خوازەکان وەک کارێکی دژە ئەمنی لە ناوچەکە، قبووڵ ناکرێت .

News Code 47264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha