AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ٠٩:٥٦

بە توندبوونەوەی گرژییەکان؛

لایەنگریی ئەمریکا لە عەرەبەکانی باکووری سووریا/ڕۆڵی کورد دەبێ کەم ببێتەوە

لایەنگریی ئەمریکا لە عەرەبەکانی باکووری سووریا/ڕۆڵی کورد دەبێ کەم ببێتەوە

دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان بە ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕای کوردەکان پێ وایە ئەبێ عەرەبەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کاروباری ئەو ناوچە ڕۆڵی زیاتریان هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هەندێک عەشیرەتی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرەزوور کە زیاتر لە یەک هەفتەیە درێژەی هەیە، تا ئێستا 150 کوژراوی بەدواوە بووە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا ڕایگەیاندووە کە شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی کوردی سووریا و هەندێک عەشیرەت دیداریان کردووە. بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لایەنەکانی دانوستان لەسەر شوێنگیری بابەتە کێشە لەسەرەکانی کورد و عەرەب ، ڕێککەوتوون.

هەواڵدەری ڕۆیتێرز هۆکارەی سەرەکی ئەو پێکدادانەی نەک دەستگیر کردنی ڕێبەریێکی سەربازی عەرەبی نزیک لە هێزەکانی هەسەدە بەڵکوو جیاوازی دانان لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە دژی ناوچە عەرەب نشینەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندووە.

ئەو هەواڵدەرییە بە گێڕانەوە لە زمانی دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکانەوە ڕاپۆرتی دا کە ئەمریکاش لەسەر بەشی زیاتری عەرەبەکان لە ئیدارەی ناوچە عەرەب نشینەکانی دەیرەزوورە بەڵام بەرپرسانی کورد وادیارە تا ئێستا دژایەتی ئەو ڕوانگەیەکان کردووە.

ئەنیستیتۆی واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاندووە کە ئەبێ لە ئەو بارەوە گوشار بخرێتە سەر کوردەکان و ڕۆڵیان کەمتر بکرێتەوە و لە بەرانبەردا عەرەبەکان زیاتر لە داهاتە نەوتییەکان بەشدار بکرێن.

News Code 47206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha