AP ١٤٠٢ خەرمانان ٧ ٢١:٣٣

وردەکاری نهێنی لە ڕێککەوتنی عێراق و ئێران ئاشکرا بوو؛

سەفەری قائانی بۆ بەغدا و دەرکردنی گرووپە کوردە چەکدارەکان لە عێراق

سەفەری قائانی بۆ بەغدا و دەرکردنی گرووپە کوردە چەکدارەکان لە عێراق

سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق وردەکاری زیاتریان لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق بڵاو کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی وردەکاری زیاتریان لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق سەبارەت بە کۆکردنەوەی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکان ئاشکرا کرد.

بەرپرسێکی عێراق کە‌ ناوی ئاشکرا نەبووە بە عەرەبی جەدید وتی: بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە ، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر لنکەی گرووپە کوردە دژبەرەکان لە باکووری غێراق وەستاندووە و ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت ، هێزە ئێرانیبەکان لە سنووری عێراق دەکشێنەوە.

ئەو سەرچاوە رایگەیاندووە کە ئەم پرسە تەوەری سەرەکی دانوستانی نێوان ئبسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای ئێران و بەرپرسانی عێراقی بووە لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ عێراق.

قائانی لەم دیدارەدا لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە سیاسییەکانی شیعە جەختیان کردۆتە سەر زەروورەتی جێبەجێ کردنی تەواوەتی ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە.

هەروەها سەردار قائانی ئاماژەی داوەتە هاولایەنی گرووپە تیرۆریستییەکان لەگەڵ واشنتۆن و ڕژێمی زایۆنی.

ئەم بەرپرسە عێراقیە جەختی کرد: دەوڵەتی عێراق هێزی زیاتری ناردۆتە ناوچە سنوورییەکان تاکوو رێگری بکات لە هەر چەشنە چالاکییەکی چەکدارانە دژی ئێران بە تایبەت لە کویسنجەق و پێنجوێن.

سەبارەت بە چارەنووسی ئەندامانی ئەم گرووپە کە ژمارەیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نزیک بە 20 هەزار کەسە پێشنیار زۆرە بەڵام خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە کە دەربکرێن بۆ دوورتڵین شوێنی عێراق و لە ژێر کۆنترۆڵ و‌چاودێرێ دەوڵەتی بەغدا بن.

News ID 47137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha