AP ١٤٠٢ خەرمانان ٥ ١٢:٤٥

په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشکرای کرد:

نوێترین مەرجی تورکیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان

نوێترین مەرجی تورکیا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمی کوردستان

په‌رله‌مانتارێكى عێراق زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ ئاشكراده‌كات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەباح سوباحی ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، مەرجەکانی تورکیا بریتین لەجێگیرکردنی کرێی گواستنەوەی نەوت تا بەندەری جەیھان کە تێچوی گواستنەوەی ھەر بەرمیلێک نەوتی بە13 دۆلار خەمڵاندوە.

ده‌شڵێت: "توركیا دوایکردوە، بەغدا ئەو سکاڵایە لەدادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بکشێنێتەوە کە تایبەتە بەقەرەبوکردنەوەی ساڵانی 2018 تا 2020و لەسەر ئەنقەرەی تۆمارکردووە".

به‌وته‌ى سه‌باح، "مەرجەکانی دیکەی تورکیا تایبەتن بەشایستەی کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا کە بەحەوت دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک مەزەندەیکردوە، ھەروەھا ئەنكەرە داوای مافی خۆی دەکات لەناو ئەو ڕێککەوتنەی کە حکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئیمزایکردووە".

News ID 47108

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha