AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٩ ١٧:٢٩

لە دیداری بەرپرسانی ئێرانی و هەرێم جەخت کرا؛

ئامادەیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین

ئامادەیی تەواوی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە زیارەتکارانی ئەربەعین

بەرپرسانی هەولێر جەختیان کردە سەر ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران لە دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە تاکو هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا رایگەیاند: ساڵی رابردو دەروازەی سنوریی تەمرچین [حاجی ئۆمەران]، لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە، لە پلەی یەکەمی دەروازە سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بووە، کە بڕی ئەو ئاڵوگۆڕییە گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێکهاتبو لە محەمەد میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و نەسڕوڵا ڕەشنودی، سەرکونسڵی ئێران لە هەولێر سەردانی هەولێریان کرد و لەلایەن شاندێکی حکومەتی هەرێمەوە بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی هەردولا ئامادەی بون، تاوتوێی چەند پرسێک کرا، یەکێک لەو پرسانەی گفتوگۆکردن بو لە سەر رێکار و ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پێشوازیکردن لە سەردانی زیارەتکارانی ئێران لەڕێگەی هەرێم بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق و بەشداریان لە چلەی ئیمام حوسێن.

هەروەها باس لە ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێم کرا بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران لە دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە تاکو هەولێر، کە بۆ ئەو مەبەستە سێ وێسگە کراوەتەوە و هەمو پێداویستییەکان لە لایەن فەرمانگە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان بۆ زیارەتکاران دابینکراوە و چەند لیژنەیەکی تایبەتیش لەوبارەیەوە پێکهێنراون.

پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "لە هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچونی ئەم رێوڕەسمە، لیژنەیەکی باڵا پێکهاتوە و هەمو ئامادەکارییەکی پێویست بۆ زیارەتکاران هەر لە هاتنە نێو سنووری حاجی ئۆمەرانەوە تاوەکو دوایین بازگەی ئێمە کە شێراوایە هەمو ئاسانکارییەکایان پێشکەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی ۲۳ ی تەموزی ئەمساڵ لە حاجی ئۆمەران رێککەوتنێکی ۲۰ خاڵیمان واژۆ کرد بۆ زیاتر و باشترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کارئاسانی گەشتیارانی هەردولا، هەردو وڵات پابەندین بەو رێککەوتنانەی پێشوی نێوانیان و لێی رەزامەندین و ساڵی رابردوش سنووری حاجی ئۆمەران لەڕووی بازرگانی و هاتوچۆوە، پڕ جوڵەترین سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بوە.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژاوا ، رایگەیاند، "لە ماوەی دو ساڵدا، زۆربەی رێککەوتنەکانمان کە بە ئاراستەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بون، بەتایبەتی لە بواری ئابوری و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، جێبەجێکراون.

News ID 47027

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha