AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٩ ١٣:٢٩

فەرمانداری سنە هەواڵی دا؛

11 موکب بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنە کراوەتەوە

11 موکب بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنە کراوەتەوە

فەرمانداری سنە لە کردنەوەی 11 موکب لە حەوت شوێنی شاری سنە بۆ میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن عەسکەری ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە ئەربەعین بووەتە نمایشی دەسەڵات موسڵمانان لە بەرانبەر ئیستکبار.

فەرمانداری سنە وتیشی: ئیمکانات و جیهازاتی ئەو شارە بۆ ئاسانکاری کاروباری زیارەتکارانی ئەربەعین کە لە سنووری باشـاخەوە دەپەڕنەوە، بە شێوەی تایبەت ئامادەکاری بۆ کراوە.

News ID 47018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha