بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسانو نوسەرانی سەربەخۆ-ش لهبهیاننامهیهكدا ڕایدهگهیهنێت کە "تەواوی بەڵگەکانو شاهیدحاڵەکان دەیسەلمێنن ئهو سزایه هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانییە كه سهپێنراوه بەسەر ڕۆژنامەنوس (شێروان شێروانی)دا".
دهشڵێت: "دادوهرانى ههرێم، ئەم دۆسیەیە کە چاوی دونیاو ناوخۆی لەسەرە، دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی دیکە لەبەردەم ویژدانو ئەو سوێندەی خواردوتانە بۆ پاراستنی دادپەروەری".
لهڕاگهیهنراوێكدا هاتووە: فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسان و نووسەرانی سەربەخۆ لهژێر ناوى (ئازادی بۆ دەنگە ئازاو ئازادەکان) ڕایگهیاندووه، "دوای چوار ساڵ زیندانی کردن، لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا، دادگای هەولێر جارێکی دیكه سزای چوار ساڵ زیندانی بەتۆمەتێک، کە تەواوی بەڵگەکان و شاهیدحاڵەکان دەیسەلمێنن هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانییەو ئەنجام نەدراوە، بەسەر ڕۆژنامەنوس (شێروان شێروانی)دا سەپاند".
Your Comment