بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد وەحیدی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەر بۆ شیراز ڕایگەیاند: ڕووداوی تیرۆریستی مەزارگەی شاچراغ ساڵی ڕابردووش ڕووی دا و کۆمەڵێک لە هاووڵاتیان لە ئەو ڕووداوەدا شەهید بوون ئەمە لە حاڵێکدایە هەموو پاگەندەکارانی مافی مرۆڤ دوای ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە بێدەنگیان ڕاگرت.
ناوبراو زیادی کرد: چاوەڕوانین کاردانەوەی ئەو حکومەتانەین کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن ئەڵبەت پێش بینی دەکەین وەکوو جاری پێشوو مۆری بێدەنگی بدەنە سەر ئەو هەوڵە تیرۆریستییە و هیچ کاردانەوەیەک نەنوێنن.
هەروەها وتیشی کە دوژمنان پێیان وایە ئەو دەستە ڕووداوانە لەسەر ئاسایشی ئێمەوە کاریگەری دادەنێت بەڵام هەڵە دەکەن چونکوو گەلی ئێمە پاوەجێیە.
Your Comment