AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٣ ١٤:٠٠

کەنعانی:

هێرش بۆ سەر زیارەتکارانی بێ تاوان جەنایەتە

هێرش بۆ سەر زیارەتکارانی بێ تاوان جەنایەتە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هێرش بۆ سەر زیارەتکارانی بێ تاوان بۆ تۆڵە کردنەوەی گورزی قورسی هێزە بوارەکانی ئێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاهچراغ لە شیراز کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خزمەتگوزاران و زیارەتکاران بە توندی ئیدانە دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان ئەو تیرۆریستە دەستگیر کرا.

ناوبراو وتیشی کە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران خەریکە ئازاد دەکرێت و لە ئەو بارەوە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین.

کەنعانی سەبارەت ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش زیادی کرد : ڕوودانی ئەو ڕووداوە تاڵە لە شاهچراغ جارێکی دیکە ڕۆڵی ئەو شەهیدەی لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم جارێکی دیکە ئاشکرا کرد.

ناوبراو وتیشی هێشتا ئەوەی کە تیرۆریستە هێرشبەرەکە بۆ سەر شاهچراغ خەڵکی کوێیە نادیارە و ڕانەگەیێندراوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئازاد کردنی زیندانیان و پارە بلۆکە کراوەکان پێوەندیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە نییە بەڵام بابەتەکان دەتوانن لەسەر یەک کاریگەریان هەبێت.

News ID 46956

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha