بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی بۆ سەرەخۆشی کردنی رووداوی تیرۆریستی بارەگای حەزرەتی ئەحمەد بێن مووسای کازم ( شاچراغ) لە شیراز، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رەئیسی لەو پەیامەدا داوای لە وەزارەتی ئیتلاعات، هێزە ئەمنی و ئینتزامیبەکان و دەسەڵاتی داد کردووە بە زووترین کات وبە وردی دەستە ئاشکرا و نهێنییەکانی ئەم جەنایەتە بناسنەوە و بیدەنە دەستی داد تاکوو بگەنە سزای ئەم جەنایەتە دزێوە.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: دوژمنانی ئێران بێ هیوا و شکست خواردوون لە بەرانبەر ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی گەورەی ئێران و بە جەنایەتێکی خوێناوی دیکە، رواڵەتی خراپی خۆیان نیشان دا.
Your Comment