بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مزۆپۆتۆمیا، ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەیەکی تازەی نزیک لە ناوچەی سیلۆپی و دوورگەی شڕناخ لە بەرزاییەکانی جوودی دەستیپێکرد.
هێشتا هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوە دیار نییە، لە ناوەندی شاری شڕناخیشەوە ئاگرەکە دیارە. ئەم شوێنە کە ئاگرەکە تێدا روویداوە لە نزیکی بنکەی سەربازی جەندەرمە و بازگەیەکی سەربازی دەوڵەتی تورکیایە.
بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەکان، ئاگرەکە هێشتا درێژەی هەیە و هیچهەوڵێک نادرێت بۆ کوژاندنەوەی.
Your Comment