AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢١ ٠٩:٢٤

ئەمریکا:

کەم کردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی لەلایەن ئێران دەنگۆیە

 کەم کردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی لەلایەن ئێران دەنگۆیە

هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا لەسەر ئازاد کردنی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، جان کربی، هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژیکەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە سەر پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران وت:دانوستانەکان لە ئەو بارەوە لەگەڵ ئێران درێژەی هەیە.

کۆربی هەرەها سەبارەت بە هەندێک هەواڵ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران باسی کرد و کەم کردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێرانی ڕەت کردەوە و وتی: ڕاپۆرتەکان لە ئەو بارەوە پشت ڕاست ناکەینەوە ئەگەرچی ئێمە لە هەر جۆرە هەوڵێکی ئێران لە ئەو بارەوە پێشوازی دەکەین و لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە بەڵام لە ئێستادا لە ئەو بارەوە گفتوگۆ ناکەین.

هەروەها لەسەر پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە کۆریای باشووریش وتی کە هیوادارین ئەو بابەتە بە ئاسانی چارەسەر بکرێت.

News ID 46926

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha