بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنفڕانسی ئێران و بریکس لە ژێر ناوی بەرچاوگەکان بۆ هاوکاری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوەندی خوێندنەوە سیاسییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد.
ئەو کۆنفڕانسە بەدوای ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی دۆستانی بریکس لە کیپ تاونی ئەفریقای باشووری بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسان و باڵوێزەکانی پێنج وڵاتی ئەندامی بریکس بریتی لە هیند، چین، بڕازیل، ڕووسیا و ئەفریقای باشوور لەگەڵ باڵوێز و دیپلۆماتەکانی باڵوێزخانە بیانییەکانی دانیشتووی تاران و هەروەها مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لە ئەو کۆنفڕانسە یەک ڕۆژە بەشدارن.
کۆنفڕانسەکە بە لێدوانی نوێنەری ئەفریقای باشوور وەکوو سەرۆکی دەورەیی بریکس و جێگری دیپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە دەستی پێکرد و لە سێ پەنێلی لێزانی بەڕێوە دەچێت.
Your Comment