AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٤ ١٠:٠٤

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشانی دەدات؛

زەیتی زەیتوون مادەیەکی بەهێز بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئالزایمێر

زەیتی زەیتوون مادەیەکی بەهێز بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئالزایمێر

خوێندنەوەیەکی سەرەتایی نیشانی دەدات کەسانێت کە بەبەرز بوونەوەیئاستی تەمەن بەدوای زەینی چالاکن باشتر وایە زەیتی زەیتوون لە جیاتی مارگارین بەکار بهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مدیسن نێت، ئەو خوێندنەوە لەسەر زیاتر لە 90000 لێزانی تەندروستی ئەمریکا نیشانی داوە کە کەسانێت کە حزیان لە زەیتی زەیتوون بووە لە درێژایی سی ساڵی دواییدا کەمتر بەهۆی تووشبوون بە ئالزایمر گیانیان لەدەست داوە.

کەسانێک کە لە چاو هاوتەمەنەکانی خۆیان کەمتر زەیتی زەیتوونیان بەکارهێناوە، کەسانێک کە زایتر لە نیو کەوچک لە ڕۆژدا لە ئەو زەیتەیان خواردووە، سەدا 28 کەمتر تووشی ئەو نەخۆشییە مێشکییە هاتوون.

بە پێی وتەی لێکۆڵەران ، ئەسیدی چەوری ئۆمێگا 3 تایبەتمەندی دژە هەوی هەیە و زەیتی زەیتوونیش سەرچاویەکی پڕ لە ئۆمێگا سێیە. باوەڕ لەسەر ئەوەیە کە هەو کردن لە ڕەوتی ئالزایمێر زۆر کاریگەرە و هەر بۆیە خواردنی بەردەوامی زەیتی زەیتوون دەتوانێت زۆر بەقازانج بێت.

News ID 46840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha