AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٠ ١٠:٤٥

شێخ ئەحمەد تەیب نامەیەکی بۆ ئێران نارد

گەمارۆی سوید و دانیمارک؛ وەڵامی ئەلئەزهەر بە نامەی بەرپرسی حوجرە زانستییەکانی ئێران

گەمارۆی سوید و دانیمارک؛ وەڵامی ئەلئەزهەر بە نامەی بەرپرسی حوجرە زانستییەکانی ئێران

شێخی گەورەی ئەلئەزهەر داوای لە هەموو ئازادی خوازەکانی جیهان کرد کە درێژە بدەنە گەمارۆدانی بەرهەمە سوید و دانیمارکییەکان لە پاڵپشتی لە قورئان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە قاهیرە 24 ، دکتۆر ئەحمەد تەیب، شێخی گەورەی ئەزهەر پێشوازیی لە نامەکەی ئایەتوڵڵا عەلیڕەزا ئەعرافی بەرپرسی حوجرە زانسیتییەکانی ئێران کرد.

ئەعرافی لە ئەو نامەیەدا داوای لە دکتۆر تەیب کردبوو کە هەموو کەسایەتی و زانایانی ئیسلام بۆ ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان بێنە سەر خەت.

شیخی ئەزهەر لە وەڵامی ئەو نامەیەدا جەختی کرد کە هەمیشە وشیاری کردەوەی ئەو کەسانە دەبێت کە سووکایەتی بە پیرزۆیی موسڵمانەکان دەکەن.

هەروەها بە وتەی ئەحمەد تەیب هەوڵ لە ڕێگای ئاشتی، یەکسانی و برایەتی و گفتوگۆ لە نێوان ئایینەکان دەخرێتە دەستووری کارەوە.

شێخی گەورەی ئەلئەزهەر لە درێژەدا داوای لە هەموو ئازادی خوازەکانی جیهان کرد کە درێژە بدەنە گەمارۆدانی بەرهەمە سوید و دانیمارکییەکان لە پاڵپشتی لە قورئان.

News ID 46803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha