بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هیمداد شاهین وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌یامێكی له‌ژێر ناونیشانی "پەیامێک بۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو" بڵاوكردهوهو ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئەگەر موچەی خەڵکتان پێدابەش ناکرێت‌و وڵاتتان بۆ بەڕێوەنابرێت، ئەوە تەسلیمی ئێمەی بکەنو ئێمە موچە دابەشدهکەین".
وته‌بێژی نه‌وه‌ى نوێ پرسیارێك له‌حكومه‌تی هه‌رێم دهكاتو وتویهتى، "مانگانە سەدان ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ کوا؟ ئەم هەموو پارەی باج‌و هاتوچۆو گومرگ‌و سەرانەیە کوا؟ کوا پارەی ئەو نەوتەی ڕۆژانە بەتانکەر دەینێرنە دەرەوە؟ کوا پارەی ئەو نەوتەی دەیدەنە پاڵاوتگەکانو بەنزین‌و نەوتەکەی بەخەڵکو بەعێراق دەفرۆشنەوە؟ کوا پارەی نەوتی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ کە بایی دوو ملیار دۆلار نەوتان فرۆشتوە؟.
لهبهشێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا وته‌بێژى نه‌وه‌ى نوێ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ڕێکەکەوتنتان کرد لەگەڵ بەغدا بە تەنها سەرۆکی ماوەبەسەرچوو ڕۆیشت‌و کردتانە دەستکەوتی خۆتان! ئێستا کوا ئەو ڕێکەوتنەی کە خۆتان لەگەڵ بەغدا واژۆتان کرد‌و هیچ لایەنێکی تر ئاگاداری نییە؟ بۆ نەوت تەسلیمی بەغدا ناکەن تا بەغدا موچەی فەرمانبەران بنێرێت؟".
له‌كۆتایشدا نوسیویهتى، "ئێوە نە حوکمڕانیتان پێدەکرێت‌و نە هی ئەوەشن تەنانەت ماڵی خۆشتان بەڕێوەبەرن، ئەگەر تۆزێک حەیاو شەرمتان تیامابێت ئەوا ڕۆژێک زوتر دەسەڵات بەجێدەهێڵن.
Your Comment