AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١ ٢٢:٣٤

گوندی زەردە و زامێکی ناسۆر؛

گێڕانەوەیەک لە بوردمانی کیمیایی هێرۆشیمای ئێران

گێڕانەوەیەک لە بوردمانی کیمیایی هێرۆشیمای ئێران

گوندی زەردە لە ڕێکەوتی 31 ی پووشپەڕی ساڵی 67 لەلایەن سەددامەوە هێرشی کیمیایی کرایە سەر کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو گوندە و ئێستاش خەڵکی ئەو ناوچە لە ئاسەوارەکانی ڕەنج دەبەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سیو پێنجەمین ساڵڕۆژی کارەساتی هێروشیمای بچووکی ئێران، واتا بوردمای کیمیایی گوندی زەردەیە.

گوندی زەردە یان هەمان هێروشیمای ئێران لە شاری داڵاهۆ لە مەودای نزیک بە 120 کیلۆمەتری ڕۆژاوای پارێزگای کرماشانە.

ڕژێمی بەعسی عێراق لە دوایین هەوڵی سووکانەی خۆی بە تۆقێنەرترین شێوە دەستی دایە جەنایەت و بۆمبی کیمیایی بەسەر خەڵکی ناوچە کوردنشین تەقاند.

ئەو هێرشە تەنیا چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ و قبووڵ کردنی بڕیارنامەی 598 ی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن ئێرانەوە، لە حاڵێکدا کە خەڵکی گوندەکە بۆ بەڕێوە بردنی جێژنی ئایینی لە شوێنێکی زیارەتی لە گوندەکە کۆ ببوونەوە، بە پێنج شەڕکەر و هاویشتنی چوار بۆمبی کیمیایی 250 کیۆیی بە سەر ئەو خەڵکە ئەنجام درا.

لە ئو هێرشە کیمیاییەدا لە حەشیمەتی هەزار و 700 کەسی گوندی زەردە، 275 کەس گیانیان لەدەست دا و هەزار و 146 کەسیش بەهۆی ئەو گازەوە تووشی نەخۆشین هاتن و لە ساڵانی دواییشدا تا ئێستا 150 کەسی بەجێماوی بوردمای کیمیایی شەهید بوون.

News ID 46704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha