AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣١ ١٥:٠٢

قاڵیباف:

سووکایەتی بە بیر و بڕوای موسڵمانان تێچووی هەیە

سووکایەتی بە بیر و بڕوای موسڵمانان تێچووی هەیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وێڕای ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان، وتی: سووکایەتی بە بیروبڕوای موسڵمانان، بێ تێچوو نییە و دەولەتی سوید ئەبێ لە ئەو بارەوە وەڵامدەر بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: دروست کردنی بەستێن بۆ سووکایەتی دووبارە بە قورئان لەلایەن حکومەتی سویدەوەی بە توندی ئیدانە کرد.

قاڵیباف وتیشی: سوید لە پاگەندەی خۆی لەسەر دژایەتی لەگەڵ ئەو هەوڵە ڕاستبێژ نییە و هیچ هەوڵێکی کاریگەری بۆ ڕێگری لە ئەو کارە ئەنجام نەداوە. شکاندنی دڵو هەست و سووکایەتی بە بیر وبڕوای موسڵمانان، بێ تێچوو نابێت و سوید ئەبێ وەڵامدەری ئەو سووکایەتیانە بێت.

News ID 46690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha