AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٧ ٠٧:٠٨

وەزیری دەرەوەی ئێران:

قەناعەتمان بە پاساو هێنانەوەی ڕووسیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی ئێران نەهێنا

قەناعەتمان بە پاساو هێنانەوەی ڕووسیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی ئێران نەهێنا

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە دیپلۆماتی رووسیا شرۆڤەیەکی دا لە سەر هەڵوێست گرتنی مسکۆ بەرانبەر بە دوورگەکانی ئێران، قەناعەتمان نەهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی وتی: شرۆڤە و قسەکردنی دەوڵەتی رووسیا سەبارەت بەو بەیاننامە لە مسکۆ لەگەڵ وڵاتانی ئەنجۆمەنی هاوکاری کەنداوی فارس واژۆیان کردووە و باس لە سێ دوورگەی ئێرانی دەکات بە تەواو نازانین .

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتیشی: لە بەیاننامەی ئەم دواییەی رووسیا و ئەنجۆمەنی هاوکاری کەنداوی فارسدا برگەیەک هەیە کە دەست دەخاتە سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران و سێ دوورگەی ئێرانی لە کەنداوی فارس بە هی ئێران نازانێت، ئێمە لە سەر ئەم بابەتە تەعاروفمان لە گەڵ کەس نییە.

News ID 46645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha