بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری عەرەبی سوریا دەستپێکرد و لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی گەیشتە دیمەشق لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆک سوریا پێشوازی لێکرا و پەیوەندی دووقۆڵیەکانی نێوان عێراق و سوریا و پرسە جێگە گرنگەکانی نێوان بەغدا و دیمەشق تاوتوێ کران.
Your Comment