بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆتایی داگیرکاری سەربازی باکووری سووریا، ڕاگیرانی پاڵپشتی ئەنقەرە لە دژبەرە سووریەکان، گەڕانەوەی ئاوارەکان و داهاتووی سیستەمی سیاسی سووریا، جوار بابەتی کێشە لەسەری گفتوگۆکانی مسکۆیە. دیمەشق بەدوای بووژانەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە 10 لەسەد خاکی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گەڕاندنەوەی ئەمنی 3.5 ملیۆن ئاوارە لە تورکیایە. لەلایەکی ترەوە تورکیا بەدوای پێکهێنانی نوچەی ئەمن تا قووڵایی 30 کیلۆمەتری سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا، ڕێگری لە دەسەڵاتداری گرووپە کوردییەکان لە ناوچەکەی خۆیان و بەشدار کردنی دژبەرە سووریاییەکان لە ساحەی سیاسی دیمەشق یان پێدانی خۆبەڕێوەبەری بۆ ناوچەیەک وەکوو ئەدلەبن.
سەرۆکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان ، یەکێک لە ئەنگێزە سەرەکییەکانی ناوبراوی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریای لەناوبرد، بەڵام ڕاپرسییەکان نیشانی دەدات کە سەدا 82 ی خەڵکی تورکیا دژی پێدانی مافی هاووڵاتی بە ئاوارە سووریاییەکانن. لەم نێوانەدا ئەردۆغان دەیەوێت سیاسەتێکی پێچراو بگرێتە پێش. لەلایەک ئەنقەرە بە شوێنگیری ڕەتوی دانوستانە چوار قۆڵڵیەکانی مسکۆ دەیەوێت ئەو سیگناڵە بداتە ڕای گشتی تورکیا کە حکومەتەکەی دەیەوێت کێشەی ئاوارەکان چارەسەر بکات.
هەروها دەیەوێت ئەو پەیامە بداتە ئێران و ڕووسیا کە تورکیا پابەندی چارەسەری ئاشتیخوازانەی قەیرانی سووریایە. لە کردەوەدا بەڵام وادیارە تورکەکان دەیانەوێت بە داکۆکی لەسەر بوونی سەربازی لە خاکی سووریا و پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕێغری بکاتە لە بە ئەنجام گەییشتنی دانوستانەکان. لە ئەم دۆخەدا ئەردۆغان ئەو دەرفەتەی هەیە کە هێشتا لە کارتی ئاوارەکان لە بەرانبەر یەکێتی ئەورووپا کەڵکوەربگرێت و جگە لە وەرگرتنی یارمەتی دارایی، ڕەوتی تەڤل بوون بە یەکێتی ئەورووپا دەستپێبکاتەوە.
Your Comment