بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە توانی سەربازی ئێران نووسی: ئێران درۆنی شاهید 136 بی خۆیی لە سێپتەمبەری ڕابردوو ڕوونوێنی کردووە. توانی گەشتی ئەو درۆنە کە دەگاتە چوار هەزار کیلۆمەتر زۆر سەرسووڕهێنەرە. ئەو توانە سەربازییە دەتوانێت ئاسۆی نوێ لە شەڕەکانی داهاتوو بکاتەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ماڵپەڕی عەرەبی زمانی کالکالیست بە ئاماژە بە توانی گەشتی ئەو درۆنە دانی پێداناوە کە شاهێد 136 بی دەتوانێت مەودای نێوان تاران بۆ پارریس گەشت بکات. سەرچاوە ئەمنییە پایەبەرزەکان لە تێلاڤیڤ دانیان پێداناوە کە ئەو درۆنە لە چاو درۆنە کلاسیکەکان گۆڕانکارییەکی تایبەت لە توانی ئێران بۆ کردنە ئامانجی وردی شوێنە دوورەکان دێتە ئەژمار.
ئەو درۆنە ئێرانییە توانی تاکتیکی بەرزی هەیە و دەتوانێت ئامانجی هەستیار بە تەکنۆلۆژیای مانگیلەیی تێک بشکێنێت؛ ئەوە باشترین بژاردەیە بۆ کردنە ئامانجی دوژمنان لە مەوداری دوور و بە کەمترین تێچووەوە لە چاو مووشەکی بالستیک یان کرووز.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان زیادی کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردووەوە بەدوای تۆکمە کردنەوەی توانی سەربازی خۆی بە تێچووی کەم و کاریگەرەوە بووە ە بەرهەمهێنانی ئەو درۆنانە نیشانی دەدات کە ئێران تا چ ئاستێک دەتوانێت لە توانی زانستی و ئەندازیاری خۆی بۆ بەرهەمهێنانی چەک لە دژی دوژمنانی ناوچەیی و سەرووناوچەیی کەڵکوەربگرێت.
بە ئەو درۆنەوە ئێران دەتوانێت ئامانجەکانی لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس یان دوورتە لە باکووری ئەفریقا یان ئەورووپا تێکبشکێنێت. جۆری سەرەتایی درۆنی تەقینەوەیی شاهید لە ساڵی 2011 لەلایەن سپای پاسدارانەوە داڕێژرا.
توانایی نوێترین جۆرەکانی درۆنی تەقینەوەیی ئێران بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو بەرپرسانی ئەمنیەتی ئیسرائیل.
News ID 53489
Your Comment