بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی یەکێک لە سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێک بۆ "بغداد الیوم" ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆسەی قاچاخی نەوت وەک سەرمایەی نیشتمانی عێراق کە پشکی هەموو خەڵکی عێراقە. هەرێم بەڵام بەوەشەوە داوای مووچە لە بەغدا دەکات و هیچ بەرپرسایەتییەکی ماڵی لە ئەستۆ ناگرێت.
فەتلاوی داوای لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کرد کە هەڵمەتی یەکلاکەرەوە لە دژی پڕۆسەی قاچاخی نەوت هەڵگرێت، چونکە بە گوێرەی ئەو قاچاخی نەوت لە ئیستادا وەک پڕۆسەیەک بەبێ چاودێری و پەیجورییەک لە هەرێمدا ئەنجام دەدرێت.
Your Comment