AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ٠٩:٣٨

نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن لە سەر دۆخی کورد لە عێراق و سووریا گفتوگۆیان کرد

نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن لە سەر  دۆخی کورد لە عێراق و سووریا گفتوگۆیان کرد

سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و لە سەر دۆخی ناوچەکە و کورد لە عێراق و سووریا قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمەوە کرد و جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ماکرۆن ڕایگەیاند، فه‌ره‌نسا به‌ بايه‌خێكى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییان کردووە و لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕیوەتەوە

هه‌روه‌ها، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له‌ عێراق و سووريا و داكۆكييان له‌ پاراستنى مافه‌كانى كورد له‌ سووريا كرده‌وه‌ و چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، تاوتوێ كرد.

News ID 53805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha