بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە کشانەوەی ئیسرائیل لە میحوەری نتساریم، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە باکووری کەرتی غەززە دەستی پێکردووە.
شەقامەکانی غەززە ئەگەرچی بەهۆی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل وێران بووە بەڵام خۆیان بۆ پێشوازی لە هەزاران ئاوارەی فەلەستینی ئامادە دەکەن.
وێنەگەلێک کە زایۆنییەکان دوای 15 مانگ شەڕی مێدیایی چاوین بە ڕووی هەڵنایەت
هێزەکانی قسام بە جێگیر بوون لە سەر ڕێگای ئاوارە فەلەستینییەکان و نیشان دانی هێمای سەرکەوتن پێشوازیان لێدەکەن.
ئەو هێزانە کە لە ماوەی 15 مانگ لە کەرتی غەززە تا ئاستی مەرگ بەرخۆدانیان کرد ئێستا پێشوازی دەکەن لە ئاوارە فەلەستینیەکان.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی: گەڕانەوەی خەڵکی باکووری غەززە وێنەگەلێکی مێژوویی تۆمار دەکات
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە سەدان هەزار کەس لە ئاوارەکان و خەڵکی غەززە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ئەو ناوچە دێتە ئەژمار کە جەنایەتەکانی ئیسرائیل کردوویەتە وێرانە.
دانپێدانانی ئیسرائیلییەکاب بە شکستی دوای گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە
مێدیاکانی ئیسرائیل دوای گەڕانەوەی میحوەری نتساریم و دەسپێکی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان دانیان بە شکستی خۆیان لە غەززە دانا.
بێن گویر: وێنەکانی باکووری غەززە نیشاندەری شکستی تەواوی ئیسرائیلە
کەناڵی 7 ی ئیسرائیل لە زمانی ئیتمار بێن گویر وەزیری دەست لەکارکێشاوی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ غەززە، نیشاندەری سەرکەوتنی حەماس و بەشێکی سووکانەی ئەو ڕێککەوتنە نایاساییە بوو.
ناوبراو درێژەی دا ئەوە سەرکەوتنێکی تەواو بۆ ئیسرائیل نییە، بەڵکوو شكستی تەواوە.
حەماس: گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە سەرکەوتنێک بۆ گەلی فەلەستینە
بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە لە چوارچێوەی ڕێكکەوتنی ئاگربڕ، دوای دانوستانێک جگە لە دانوستانە پێشووەکە بۆ گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لەگەڵ ئیسرائیل هەواڵی دا.
حەماس زیادی کرد: بە پێی ئەو ڕێكکەوتنە، ئەربیل یەهوود و دوو ئەسیری دیکە پێش لە ڕۆژی هەینی ئازاد دەکرێن و پاشماوەی گۆڕینەوەکان بە پێی بەرنامە پێشووەکان دەبیت.
زایەڵەی " اللە اکبر" لە نێوان ئاوارەکانی فەلەستین بە نیشانەی سەرکەوتن
ئاوارەکانی فەلەستین لە ڕەوتی گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە بە نیشانەی سەرکەوتن تەکبیری جێژنی ڕەمەزانیان وتەوە.
هەزاران فەلەستینی بە خرۆشەوە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ناوچە باکوورییەکانی غەززە تەکبیری جێژنی ڕەمەزانیان وتەوە.
ئەو ئاوارەگەلە جەختیان کرد کە هیچ شتێک ناتوانێت ئەوان شکست بدات
"زریانی مرۆڤی" قارەمانانی فەلەستینی لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ باکووری غەززە
هەزاران ئاوارەی فەلەستینی بە خرۆشی زۆرەوە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان لە باکووری غەززە زریانیان خستووەتە ڕێ.
کەناڵی فەلەستین ئەلیەوم بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ڕەتوی ئاوارە فەلەستینیەکان بەرەو باکووری غەززە ئەو جووڵەیەیان وەکوو زریانی مرۆیی وەسف کردووە.
لە چەند خولەک پێشەوە هەزاران ئاوارەی فەلەستینی لە ڕێگای شەقامی ئەلڕەشیدەوە خەریکی گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززەن.
Your Comment