بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمەوە کرد و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
ماکرۆن ڕایگەیاند، فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییان کردووە و لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، بيروڕايان گۆڕیوەتەوە
هه‌روه‌ها، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له سووريا كرده‌وه و چه‌ندين بابه‌تى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبهشيان، تاوتوێ كرد.
Your Comment