بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئانتۆنیۆ گوترێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بە ئاماژە بە نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی لە غەزە، خوازیاری بردنە دەرەوەی منداڵانی فەلەستینی لەو کەرتە بۆ چارەسەریی بەپەلە بوو.
گوترێش وێڕای بیرهێنانەوەی شەهیدبوونی 4 پزشکی ئەمریکی لە کەرتی غەزە، ڕایگەیاند: 2 هەزار و 500 منداڵی فەلەستینی لە ئێستادا پێویستە بە دەرمان لە غەزە ببرێنە دەرێ. دەبێ دڵنیا بینەوە کە منداڵان پاش دەرمان ئیزنی گەڕانەوە بۆ غەزەیان پێ دەدرێت و دەچنەوە باوەشی خێزانەکانیان.
Your Comment