AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١١ ١٥:٤٥

ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا لە کێشە نەوتییەکانی نێوان عێراق و هەرێم

ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا لە کێشە نەوتییەکانی نێوان عێراق و هەرێم

بە پێی نووسراوی ئۆیل پرایس، دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کێشە نەوتییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەگەڵ دژایەتی بەرەوڕوو بووەتەوە. بەغدا ئەو دەستێوەردانە بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی خۆی دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشەکان لەنێوان بەغدا و هەرێم لەسەر شێوەی هەناردە کردنی نەوت و داهاتەکانی ، نەک هەر کێشەکانی چارەسەر نەکردووە، بەڵکوو لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی بەغداش بەرەوڕوو بووەتەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەغدا دەیەوێت هەموو ناوچەکانی عێراق بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی و ئامانجیشی کۆنترۆڵی سەرجەم وەبەرهێنان و داهاتی نەوت و گازە.

واشنتۆن داوای لە بەغدا و هەولێر کردووە کە بگەنە ڕێكکەوتنێک لەسەر پرسی بودجە تا بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم هەر درێژەی هەبێت و داوای لە پارتە کوردستانییەکان کردووە کە دەوڵەتێکی گشتگیر پێک بهێنن کە ئەوە دەبێتە هۆ سەقا،گیری و پێشكەوتنی ئابووری ناوچەکە.



News ID 53798

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha