بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی "مرسال قطر"، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و گفتوگۆیان کرد.
لەم دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو وڵات و ڕێگەکانی داکۆکی و تۆکمەیان، گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەزە، پرسی فەلەستین و سووریا گفتوگۆیان کرد.
شایانی باسە عێراقچی لە سەفەری ئەمڕۆی بۆ قەتەر، هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حەماسیش دیداری کرد و پێرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی لە بەرخۆدانی ئوستوورەیی 16 مانگەی پێ ڕاگەیاندن.
Your Comment