ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ، هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی سوپای نیشتمانی سووریا بە پاڵپشتیی تورکیا لە بەرواری 18ی ژانڤیەی 2025، ئەمبۆڵانسێکی مانگی سووری کوردی لە باکووری سووریا کردە ئامانج؛ هێرشێک کە بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤئی جیهانی، تاوانی جەنگی ئاشکرا بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە، ئەو ئەمبۆڵانسە خەریکی گواستنەوەی کەسێکی مەدەنی لە دانیشتووانی هاوێری بەنداوی تەشرین بۆ نەخۆشخانە بووە. لەو هێرشەدا 6 کەسی سڤیل و لەوان ئەکتەرێکی ناسراوەی کورد کوژراوە و لانیکەم 16 کەسی تریش بریندار بوونە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەژمارێکی سەر بە تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا، گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە هێرشەکردنە سەر ناڕازییان و خۆپیشاندەران لە بەنداوی تەشرین بڵاوکردۆتەوە کە لە دووربینی درۆنێکەوە گیراوە، بەلام ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە کە ئەم هێرشە کاری خودی تورکیا بووە یان هێزە پاڵپشتکراوەکانی. لەم هێرشەشدا لانیکەم 20 کەس لە خۆپیشاندەران و ناڕازییان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ماڵ و ژیانی خۆیان کوژراون و 120 کەسیش بریندار بوونە.
توێژەرانی باڵای ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند: سوپای نیشتمانی سووریای پاڵپشتکراوی تورکیا و هێزەکانی تورکیا نمانەیەکی جێی نیگەرانی لە هێرشی نایاسایی لە دژی خەڵکی مەدەنی و ناوەندە ناسەربازییەکان پێڕەو دەکەن و تەنانەت ئەم هێرشانەیان جەژن دەگرن. هەر بۆیە پێویستە تورکیا وەک داڵدەی سەرەکیی ئەو گرووپە توندئاژۆیە، بە هەڵسوکەوتیدا بچێتەوە، دەنا ئەگەری بەشداربوونی لەو جەنایەتە جەنگییەدا هەیە.
هاوکات گرتە ڤیدئۆییە بڵاوکراوەکان لە 22ی ژانڤیە لە کەناڵێکی تێلگرامی سەر بە تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا کە لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی پشتڕاست کراوەتەوە، نیشان دەدا کە دوو بۆمبا لە ئاسمانەوە بەردەبێتەوە و لە ناوەڕاستی حەشیمەتێکی ژن و پیاو لە بەنداوی تەشریندا دەتەقێتەوە؛ حەشیمەتێک کە بە ئاشکرا خەریکی ناڕەزایەتی دەربڕین و هەڵپەڕکێن و لە ژێرنووسی ڤیدئۆکەدا هاتووە کە: درۆنی پڕچەک پیرۆزبایی و ئارەزووی بەختەوەریی بۆی جەژنگەلی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک لە بەنداوی تەشرین ڕەوانە دەکات.
لەم گرتانەدا بە ئاشکرا دیارە کە خەڵکی بوردومان کراوە هەموو بێچەکن و تەنیا بۆ ناڕەزایەتی دەربرین کۆبوونەتەوە، بە چەشنێک کە شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە ئەم پەلامارە بە تاوانێکی ئاشکرای جەنگی دەزانن کە بەبێ هیچ هوشدارێکی پێشتر ئەنجام دراوە و ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی دوو جار کراونەتەوە ئامانج.
دەوڵەتی تورکیا بەڵام بە بیانووی ئەوەی هەسەدە و یەپەگە بە لە خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی لە بەنداوی تەشرین کەڵکوەرگرتن، سەرەڕای هوشداری کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سووری سەبارەت بە ئەگەری ڕووخانی بەنداوی تەشرین و پاشهاتە پڕمەترسییەکانی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە.
Your Comment