AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١١ ١٨:٣٤

گفتوگۆی عێراقچی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەبارەی فەلەستین و سووریا

گفتوگۆی عێراقچی و سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەبارەی فەلەستین و سووریا

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەبارەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات، گۆڕانکارییەکانی غەزە، پرسی فەلەستین و سووریا گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی "مرسال قطر"، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و محەمەد بێن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیرانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەدا لایەنەکان سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو وڵات و ڕێگەکانی داکۆکی و تۆکمەیان، گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەزە، پرسی فەلەستین و سووریا گفتوگۆیان کرد.

شایانی باسە عێراقچی لە سەفەری ئەمڕۆی بۆ قەتەر، هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حەماسیش دیداری کرد و پێرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی لە بەرخۆدانی ئوستوورەیی 16 مانگەی پێ ڕاگەیاندن.

News ID 53802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha