AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ١٠:١٩

مێژووی ئەدەبیاتی کوردی گەیشتە چاپی دووەم

مێژووی ئەدەبیاتی کوردی گەیشتە چاپی دووەم

چاپی دووەمی کۆمەڵەی دووبەرگی "مێژووی ئەدەبیاتی کوردی" لە نووسینی دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی مامۆستای زانکۆ ئازادی شاری سنە، بە هەندێ گۆڕانکارییەوە بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چاپی دووەمی کۆمەڵەی دووبەرگی "مێژووی ئەدەبیاتی کوردی" لە نووسینی دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی مامۆستای زانکۆ ئازادی شاری سنە، سەرەڕای ئیدیت و هەڵەچنی، ناوی دوو کەسایەتی ئەدەبی شێخ مستەفا تەختە(لە زانایانی ناوداری مەردووخی) و زێنەب‌خان(ناسراو بە کچی‌کورد لە خێزانی خادمولسەجادە)ی پێوە زیاد کراوە.

ئەم کۆمەڵە لە دووتوێی 1300 لاپەڕە و لە قەوارەی وەزیری، بە چاودێریی نووسەر لە لایەن وەشەنخانەی تاڤگە لە شاری سنە چاپ و بڵاو بۆتەوە.

News ID 53807

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha