AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٥ ١٣:٤٥

پزشکیان: ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە نەبووە و ناشبێت 

پزشکیان: ئێران بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە نەبووە و ناشبێت 

سەرۆک کۆمار وتی: ڕێککەوتننامەی ستراتیژیکی ئێران و رووسیا نیشانی دەدات دوو وڵاتەکە بڕیار نییە تەسلیمی خواستی زیادەخوازان ببن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعووس پزشکیان لە سەفەر بۆ ڕووسیا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی 1 ی تەلەڤیزیۆنی رووسیا گرینگایەتی واژۆی ڕێکەوتننامەی ستراتیژی نێوان دوو وڵاتەکەی شی کردەوە و بەرنامەکانی ئێران و ڕووسیا بۆ قووڵ کردنەوە و پەرەپێدان بە هاوکاریەکانی نێوان دوو وڵاتەکەی شرۆڤە کرد.

پزشکیان ڕایگەیاند: ئێمە لە سێ بواردا ڕێککەوتنمان کرد و ڕێکەوتنەکە 47 بڕگەی هەبوو، 13 بڕگەی یەکەم سەبارەت بە پرسی ئەمنی و سیاسی بوو چ لە ئاستی ناوچەکە و دراوسێکان و چ دەستێوەردان بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە. لە بڕگەی 19 بۆ 40 پرسی ئابوور و گەشەی هاوکارییەکان لە بواری ڕێگای ئاسنی، ڕێگاوبان، بازرگانی، وزە و کارەبایە

سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر ئەگەری هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و شێوەی هاوکاری ئێران و رووسیا لە ئەو بارەوە وتی: ناوەرۆکی ڕێککەوتننامەکە بە شێوەیەک نووسراوە کە لە ئەگەری هێرشی وڵاتێکی بۆ سەر ئێران یان ڕووسیا، ئێمە بەڵێنمان داوە کە بە هیچ لەونێک لەگەڵیان هاوکاری نەکەین و ئیزن نەدەین ئەوە روو بدات.

ناوبراو سەبارەت بە پرسەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێستا ڕۆژاوا هەوڵ دەدات بە جیهانی ڕابگەیێنێت کە ئێران بەدوای بۆمبی ئەتۆمییە لە حاڵێکدا کە هەم ڕوانگەی ڕێبەر و هەم سیاسەت و بیر و بڕوای ئێمە لەسەر ئەوەیە کە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین، نەبووین و ناشبین. بە زۆر دەڵێن ئێوە بەدوای ئەوەدان کە چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن و دەیانەوێت ترس لە ئێران دروست بکەن.

پزشکیان وتیشی کە ئێمە دژی هیچکەس لە دنیا نین لەوانە جوولەکەش. ئێمە دژی ستەم و دژی کەسێک کە زۆربێژە دەوەستینەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر گرینگایەتی پرسی چەک و مووشەک و شێوەی ڕوانینی خەڵک بە حکومەت وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن خەڵکی ئێران پشت لە حکومەت بکەن و ئەگەریش خەڵک پشتی حکومەت بەر بدەن چی دیکە مووشەک بە هیچ کارێک نایەت بەڵام ئێمە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بینیمان کە چونکوو خەڵک لە پشت حکومەت بوون توانیان دوژمن شکست بدەن و ئێمەش بە مووشەکەکانمان نامانەوێت هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک و بەس بۆ بەرگری لە خۆمانە.

News ID 53722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha