بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، زیاد بوونەوەی هێرشی مووشەکی یەمەنییەکان بۆ سەر قووڵایی خاکی ئیسرائیل نیگەرانی زۆری لە ئەو ناوچە دروست کردووە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە هێزەکانی یەمەن ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بەهێز دەبنەوە و و هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانەکانی ئیسرائیل دەست پێکردووە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا ناوندی بەرهەمهێنانی کارەبای ئوروت ڕابین لە شارۆچکەی ئەلخوزەیرە لە باشووری حەیفای بە مووشەکی سەروودەنگی فەلەستینی دوو کردە ئامانج.
خاڵی کوێری ئیسرائیل
کارناسان و شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەو ڕژێمە نیسبەت بە گۆڕانکارییەکانی بەرەی یەمەن شۆک بووە و توانی تۆکمە کردنەوەی هێزە سەربازی و چەکدارییەکانی خۆی لە دژی حوسییەکانی نییە و لە ئێستادا هیچ هەلێکی بۆ بەرگری لە بەرانبەر هێزەکانی یەمەن نییە.
شرۆڤەکارانی ئیسرائیلی لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە ئێستادا ئەگەری پڕ کردنەوەی درزەکان بەهۆی کەم بوونی ئیتلاعات و هەواڵە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل و یان توانی لەناوبردنی هەڕەشەی یەمەنییەکان بوونی نییە.
ئوفیر دیان راوێژکاری پرسە ستراتیژیکەکان لە وتارێکدا جەختی کردووە کە شاردنەوەی ئاستی خەسارەکان لە ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی یەمەنەوە ناتوانێت خەسارەکان کەم بکاتەوە و دەزگا هەواڵگریەکان زانیاری ڕاستەقینەیان لەسەر ئاستی توانی حوسییەکان نییە.
هەڕەشەی ستراتیژی یەمەنییەکان
ئیال زیسر شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە زانکۆی تێلاڤیڤ پێی وایە کە یەمەنییەکان هەڕەشە ستراتیژیک بۆ ئیسرائیلن، ئەگەرچی لە ڕابردوو وا بیر دەکرایەوە کە ئەوان هەڕەشەیەکی ناسەرەکین بەڵام ئێستا دەرکەوت کە ئەوان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەن کە ڕۆژبەڕۆژ هەڕەشەکانیان زیاتر دەبێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر فەلەج بوونی دەریاوانی ئیسرائیل لە دەریای سوور و داخرانی بەندەری ئیلات.
ئاکادیمیان ئاسایشی ستراتیژی مشعافیش لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئیسرائیل لە هێرشەکانی یەمەن شۆک بووە و ئامادەیی بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشەگەلەی نەبووە.
ئیسرائیل کە لە هەڕەشەی مووشەکی یەمەنییەکان شۆک بووە، دانی پێدا ناوە کە هیچ ڕێگایەکی بەرگریی لە کورت خایەندا هەمبەر ئەو هەڕەشەگەلە نییە.
News ID 53464
Your Comment