AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٩ ٠٩:٢٠

دوای ئەوەی گۆپیەکی قورئان لە سوید سووتێندرا؛

شەپۆلی ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان لە ئاستی جیهانی درێژەی هەیە

شەپۆلی ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان لە ئاستی جیهانی درێژەی هەیە

ئیدانە کردنی هەوڵی سلوان مومیکا پەنابەری توندڕەوی عێراقی لە سوید بۆ سووتاندنی قورئان لە ستۆکهۆڵم لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی، عەرەبی و گەلانی دیکە درێژەی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە سوید، شەپۆلێکی بەربڵاو لە ئیدانە کردنەکان لەلایەن کەسایەتییە بەناوبانگە ئایینی و سیاسی و ناوەندە جیاجیا جیهانییەکانەوە دەبینرێت.

کاردانەوەی ئێران

کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسی گشتی ڕۆژاوای ئەورووپاوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.

بەیاننامەی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی؛ سووکایەتی بە قورئان دژایەتی ڕێکخراو لەلایەن زلهێزە ستەمکارەکانەوەیە.

نامەی ئایەتوڵڵا سیستانی سەبارەت بە سووکایەتی بە قورئان لە سوید بۆ گۆترێش

مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عءڕاق بە ناردنی نامەیەک بۆ گۆترێش سەبارەت بە سووتاندنی قورئان ڕایگەیاند دەرکردنی ئاوەها مۆڵەتگەلێک دژی ڕۆحی ئازادی بەیانە.

حزبوڵڵا: بەرپرسانی سویدی هاوبەشن لە جەنایەتی سووتاندنی قورئان.

ئەردۆغان: سووکایەتی بە موسڵمانان ئازادی ئەندێشە نییە.

ڕووسیا: کۆمەڵگای جیهانی ئەبێ بەرانبەر پێشێل کرانی مافی موسڵمانان وەڵامدەر بێت.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەنساروڵڵای یەمەن، ئیمارات،مەراکیش، حەماس و جەهادی ئیسلامی، یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، هاریکاری کەنداوی فارس و چەندین ناوەند و ڕێکخراوی جیهانی موسڵمان و ناموسڵمان ئەو هەوڵەی سویدیان ئیدانە کرد.

News ID 46434

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha