بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە چرا سەوزی دەوڵەتی سوید بە دووبارەکردنەوەی سووکایەتی بە قورئان وتی: ئەم کارە دنەدەرانە قبووڵ ناکرێت.
کەنعانی وتی: بەستێن خۆش کردن بۆ دووپات کردنەوەی تەشهیر بە پیرۆزییەکان بەتایبەت هاوکات لەگەڵ رۆژە پیرۆزەکانی ئوممەتی ئیسلامی و کۆبوونەوەی چەند میلیۆن کەسی موسڵمانان لە حەج، کارێکی دنەدەرانەیە و جێگای قبووڵ کردن نییە.
وتیشی: سووکایەتی بە کتێبە ئاسمانییەکان هێمای توندوتیژی و قین و نەفرەت بڵاوەپێدانە و دژی بایەخە بنەماییەکانی مافی مرۆڤە.
جەختیشی کرد کە دەوڵەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو دیکەی موسڵمانانی جیهان ئەم سووکایەتییە ئیدانە دەکەن.
Your Comment