AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣٠ ١٦:٢٧

لە دیداری ڕەئیسی و هەنیە جەخت کرا؛

کۆبوونەوەی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی

کۆبوونەوەی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی وتی: بەرەی بەرخۆدان خەریکە پەرەدەسێنێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی و ئیسماعیل هەنیە لە تاران کۆبووەوە.

هەنیە بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی بەردەوامی هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ دژایەتی زایۆنیستەکان وتی: بەرەی بەرخۆدان نەک تەنیا لە غەززە و‌کەرتی رۆژاوایی ، تەنانەت فەلەستینییەکانی دەرەوەی فەلەستین پەرەدەسێنێت.

رەئیسی لەم دیدارەدا وتی: ئێستا بەرەی بەرخۆدان لە هەر کاتێکی تر بەهێزترە و دوژمنانی ئەم بەرە لە پێگەیەکی لاوازتر لە رابردوون.

وتیشی: هەروەها سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان سەلماندنی ئەو توانایی بەرگریە کە زایۆنییەکان پاگەندەی دەکەن درۆیە.

جەختیشی کرد: لە ئێستادا بەرەی بەرخۆدان نەک تەنیا لە نیشتمانی داگیرکراو، بەڵکوو لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خەریکی گۆڕینی هاوسەنگی دەسەڵاتە لە بەرژەوەندی خۆی.

News ID 46336

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha