AP ١٤٠٢ جۆزەردان ١٠ ١٠:٣٠

بە راگەیاندنی چەند ئامانجێک؛

قەتەر وڵاتانی کەنداوی فارسی بۆ گفتوگۆی ئێرانی-عەرەبی بانگهێشت کرد

قەتەر وڵاتانی کەنداوی فارسی بۆ گفتوگۆی ئێرانی-عەرەبی بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، وڵاتانی کەنداوی فارسی بۆ پێشوازی لە گفتوگۆ سازێنەرەکانی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی، دابین کردنی بەرژەوەندی ستراتیژیکی وڵات و گەلانی ناوچەکە و هەروەها پێکهێنانی ڕێکاری کاریگەر بۆ گفتوگۆ بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، محەمەد خەلیفی وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر، لە لێدوانێکدا لە کۆنفڕانسی گفتوگۆی عەرەبی ئێران لە دۆحە ڕایگەیاند: وڵاتی قەتەر بەردەوام خوازیاری دیپلۆماسی، نزیک بوونەوەی ڕوانگەکان و دابینی ناوەندێکی جێ بڕوا بۆ سەرجەم لایەنە نێودەوڵەتییەکان بووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی دایە سەر بانگهێشتە بەردەوامەکانی قەتەر سەبارەت بە بەڕێوە بردنی گفتوگۆی گشتی و ئامانجدار لە نێوان ئێران و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس، بۆ کۆنترۆڵی سەرجەم پرسە پێوەندیدارەکان لەگەڵ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادی کرد: ئێمە پێمان وایە وڵاتانی ناوچەکە خاوەن چارەنووسێکی هاوبەشن. نەبوونی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی قەیرانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی ناوچەکە.

News ID 46145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha