بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، تامیر پاردۆ سەرۆکی پێشووی مووساد، لە لێدوانێکدا لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی هێرتزلیا، نیسبەت بە نزیک بوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی عەرەبستان و میسر هۆشداریی دا.
ناوبراو وتیشی: نزیک بوونەوەی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی عەرەبستان و میسر هەڕەشەیە بۆ سەر پێگەی ئیسرائیل وەکوو یەکێک لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
پاردۆ لە درێژەی قسەکانیدا، ئاژاوە و کێشەی ناوخۆیی گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل وەسف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: لەم دواییەدا دیتمان کە عەرەبستانی سعوودی لە ئێران نزیک بووەتەوە و گفتوگۆگەلێک لەگەڵ ئیمارات لە ئارادایە و پێوەندی هەندێک وڵاتەکان لەگەڵ سووریا و ئیمارات و ئوردن و ئێستاش میسر دەبینین.
Your Comment